Kurdish (كوردى)

4بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر

بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر لەلایەن FCMS (NW) Ltd دەبرێت بەڕێوە

کاتەکانی دەوام:

دووشەممە بۆ یەکشەممە 8 بەیانی بۆ 8 شەو

(لە هەموو پشووە گشتییەکاندا کراوەیە)

پەیوەندی

03001233102 (هەقی ناوخۆ دەسەندرێت) یاخود تەلەفون بکە بۆ ئێن ئێچ ئێس NHS 111

بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر لەم ناونیشانەیە:
Cavendish Court, South Parade, Doncaster DN1 2DJ

ئایا بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر چیە؟

خزمەتگوزارییەکی هەمان ڕۆژ کە دەتوانێت بۆ نەخۆشی یان زامداری سووك ڕێنمایی و چارەسەرت پێشکەش بکات ئەگەر نەتوانیت بچیت بۆلای جی پی (GP) خۆت.

ئایا دەبێت لە چ کاتێکدا من بچم بۆ ئەوێ؟

بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر دەتوانێت بۆ ئەم حاڵەتانە یارمەتیت بدات: قوڕگ یەشە، گوێ یەشە، کۆکە، سەرمابوون، قاچ بەلادا هاتن و کشانی ماسولکە یان تەشەنوج. ئەگەر نەتتوانی دیدارێکی بەپەلە لەلای جی پی خۆت وەربگریت پەیوەندی بە بنکەکەوە بکە. ئەوەت لە بیر بێت کە دۆڵابێکی پر لە دەرمان دەکرێت بۆ چارەسەری چەندەها نەخۆشی و زامداری سووك بەسوود بێت.

ئایا من دەتوانم بەبێ دیدار بچم بۆ ئەوێ؟

نەخێر، بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر تەنها بە دیدارە. تکایە پێشتر تەلەفون بکە بۆ دانانی دیدارێك.

ئایا چۆن دیدار دابنێم؟

یەکەمجار هەوڵ بدە لە نۆڕینگەی جی پی خۆت دیدار وەربگریت، ئەگەر نەتتوانی دیدارێك وەربگریت، پەیوەندی بە بنکەکەوە بکە بە تەلەفونکردن بۆ 03001233103 (هەقی ناوخۆ دەسەندرێت) یان تەلەفون بکە بۆ ئێن ئێچ ئێس 111.

ئایا چ خزمەتگوزارییەك بەردەستە؟

ئێمە دەتوانین زنجیرەیەك نەخۆشی و زامداری سووك چارەسەر بکەین. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، ئەگەر تۆ گومانی شکانی ئێسك یان برینێکی قووڵت هەیە، تکایە بچۆ بۆ یەکەی زامداری سووك لە مێکسبۆرۆ مۆنتاگ (Mexborough Montagu)، یاخود تەنها لەکاتی کوتوپڕیدا بچۆ بۆ بەشی کارەسات و کوتوپڕی لە دۆنکاستەر ڕۆیەڵ ئینفێرمەری.

تیمەکەمان دەتوانن دەرمانت بۆ بنووسن ئەگەر پێویستیت پێی بێت.

ئایا دەتوانم وەك نەخۆشێك ناوی خۆم تۆمار بکەم؟

تۆ ناتوانیت لە بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر لەلای جی پی خۆت ناونووس بکەیت. تکایە ئاگاداربە کە ئەمە خزمەتگوزارییەکی جێگرەوە نیە بۆ نۆڕینگەی جی پی خۆت.

ئەگەر حاڵەتێکی تەندروستی درێژخایەنت هەیە، جی پی خۆت دەتوانێت باشترین چارەسەری گونجاوت بۆ پێشنیاز بکات.

ئایا دەتوانم بەڵگەی نەخۆشی (sick note) وەربگرم؟

ئێمە ناتوانین بەڵگەی نەخۆشیت بۆ فەراهەم بکەین، بەڵام دەتوانین نامەیەکت بدەینێ کە ئامادەبوونی تۆ لە بنکەکە پشتڕاست بکاتەوە. لە پرسگە داوای ئەوە بکە.

ئەی ئەگەر بنکەکە داخرابوو چی بکەم؟

ئەگەر تۆ کێشەیەکی کوتوپڕت هەبوو پەیوەندی بە ئێن ئێچ ئێس 111 ـەوە بکە بۆ ڕێنمایی یان تەلەفون بکە بۆ نۆڕینگەی جی پی خۆت و لەوێوە بەرەو خزمەتگوزاری دوای دەوام ئاراستەت دەکەن.

ڕێنمایی و چارەسەری هەمان ڕۆژ بۆ نەخۆشی و زامداربوونی سووك.

بە تەلەفونکردن بۆ 03001233103 یان ئێن ئێچ ئێس 111 دیدارێك دابنێ.

بنکەکە لە 8 بەیانی هەتا 8 شەو کراوەیە.

حەوت ڕۆژ لە هەفتەدا بەدرێژایی ساڵ بۆ دیدار بەردەستە.

یارمەتی پیشەگەرانە لە دوکتۆر، پەرستار و کارمەندانی فریاکەوتنەوە.

ئایا پێویستت بە شوێنی هاتنە ناوەوەی کەمئەندامان هەیە؟

شوێنی ڕاگرتنی ئۆتومبێلی کەمئەندامان بەردەستە. هەروەها لە پرسگە مێزێکی نزم هەیە بۆ بەکارهێنەرانی کورسی تایەدار، ئاودەستی کەمئەندامان لە شوێنی چاوەروانی هەیە و لە پرسگە سیستەمی بیستنی ئەڵقەیی بەردەستە.

ئایا من دەتوانم داوای ئەوە بکەم کە کەسێکم لەگەڵ بێت؟

هەموو نەخۆشەکان مافی ئەوەیان هەیە کە لەکاتی هەر سەردانێکدا کەسێکیان لەگەڵ بێت. تکایە کاتێك کە دیدار دادەنێیت داوای ئەوە بنکە یاخود بە یەکێك لە کارمەندەکان بڵێ.

ئەیە ئەگەر ئینگلیزی زمانی یەکەمی من نەبێت چی بکەم؟

بنکەکە لانگویج لاین بەکاردەهێنیت کە خزمەتگوزارییەکی وەرگێڕانە. تکایە بەر لە کاتی دیدارەکەت لە پرسگە داوای ئەوە بکە. ئێمە هەروەها زانیاری وەرگێڕانمان هەیە لەسەر www.tinyurl.com/doncastersameday

ئایا چۆن دەتوانم بگەمە بنکەکە؟

بنکەی تەندروستی هەمان ڕۆژ لە دۆنکاستەر لەم ناونیشانەیە:

Cavendish Court, South Parade, Doncaster DN1 2DJ

لە بنکەکە و لە دەرەوەی بنکەکە شوێنی ڕاگرتنی ئۆتومبێل هەیە، وە هەروەها چەند هێڵێکی پاس هەیە (25، 29، 55، 57 و 99) کە لە ئاسانگۆڕی دۆنکاستەرەوە خەڵك دەگەیەننە ئەو شوێنە.

 

Translate